رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای مەککە-مەدینە: لانیکەم ٤٢ کەس گیانیان لەدەستدا
پاسێک کە حاجیانی عەمرەیان لە سعودیە هەڵگرتبوو، لەکاتی گەشتکردندا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، خۆی بە تەنکەرێکی سووتەمەنیدا کێشا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوەکەدا ٤٢-٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە لە نزیک موفریحەت لەسەر ڕێگای مەککە – مەدینە رووی داوە. پاسێک کە کاروانێکی عومرەی هیندستانی لە حەیدەرابادەوە هەڵگرتبوو، خۆی بە تانکەرێکی گازوایلدا کێشا و تەقینەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە و ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە شوێنی رووداوەکە بڵاو بوونەتەوە، لانیکەم ٤٢ کەس کوژراون کە ٢٠یان ئافرەت و ١١یان منداڵن. هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە ژمارەی گیانلەدەستدان دەتوانێت بگاتە ٤٥ کەس، تەنها کەسێک لە پاسەکەدا بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
کونسوڵخانەی هیندستان لە جددە ڕایگەیاند کە مێزی قەیرانی ٢٤ کاتژمێری دامەزراندووە دوای رووداوەکە و زانیاری خێرا و دروست دەداتە خێزانەکان.
ڕاگەیەندرا کە باڵیۆزخانەی ڕیاز و یەکەکانی کونسوڵگەری بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە کاردەکەن.
سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس ڕایگەیاند، "زۆر دڵتەنگم بەو رووداوەی مەدینە کە هاوڵاتیانی هیندستان تێیدا بەشداربوون. لەگەڵ ئەو خێزانانە وەستاوم کە ئازیزانیان لەدەستداوە. هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم. باڵیۆزخانەکەمان لە ڕیاز و کونسوڵخانەکەمان لە جدە هەموو هاوکارییەکی ئەگەری پێشکەش دەکەن. بەرپرسەکانمان لە پەیوەندییەکی نزیکدا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیەدان."
دەسەڵاتدارانی سعوودیە ڕایانگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە بۆ دیاریکردنی هۆکاری وردی رووداوەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان هەزار کۆنتێنەر کە پێشبینی دەکرێت یارمەتییەکی بەرچاو بە دانیشتوانی ناوچەکە بدەن، بەداخەوە لە سنووری میسردا گیریان خواردووە.
لە دیمەشق، مورهەف ئەبو قەسر، وەزیری بەرگری سوریا، میوانداری شاندێکی باڵای رووسیای کرد، بە سەرۆکایەتی یونس-بەک یڤکورۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری رووسیا. لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی هاوکاری سەربازی و پەرەپێدانی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش.
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش سزای لەسێدارەکانی بە سەر شێخ حەسینە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سەپاند کە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵاتبوو.